لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكوەزیرانی عێراقدا بارودۆخی مەیدانیی شەڕی دژی داعش تاوتوێ كرا


KRP.org | |


02/09/2017
ڕۆژی شەممە 2ـی 9ـی 2017 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراقدا بارودۆخی مەیدانیی شەڕی دژی داعش تاوتوێ كرا.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان پیرۆزبایی جەژنی لە سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد و هەروەها پیرۆزبایی سەركەوتنی هێزەكانی سوپای عێراق و ئازادكردنی شاری تەلەعفەر لە سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد.

لە بەشێكی دیكەی ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی جەختی لە بەردەوامیی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی سوپای عێراق كردەوە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش.




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 362