بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی محەمەد مەلا کەریم


KRP.org | |


12/03/2017
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بنەماڵەی بەڕێزی کاکە حەمەی مەلا کەریم

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری دڵسۆز و نیشتیمانەروەر و لێکۆڵەری ئەدەبی، مامۆستا حەمەی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس – مان پێ گەییشت.

لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و خزمان و ئاشنایانتان و سەرجەم ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

لە خودای گەورە داواكارم گیانی کاکە حەمە بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

١٢ـی ٣ـی ٢٠١٧




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 178