پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بۆ دکتۆر ڕۆژ نووری شاوێس


KRP.org | |


08/05/2017
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

برای بەڕێز د. ڕۆژ نووری شاوێس

بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی پوری بەڕێزتان، خاتوو مەندانە شێخ سەلام، خەمبار بووم. سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەم و هاوخەمتانم.

لە خوای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

مسعود بارزانی

8ـی 5ـی 2017




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 169