پەیامی هاوخەمیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆخانەوادەی ئەنوەر مەتی هەدایە


KRP.org | |


05/01/2017
خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو ئەنوەر مەتی هەدایە

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناوداری قەرەقوش و دەشتی نەینەوا و سەرۆکی بزووتنەوەی تەجەموعی سریانی و نوێنەری کریستییانەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، ئەنوەر مەتی هەدایەمان پێگەییشت کە بە نەخۆشییەکی کوشندە کۆچی دوایی کرد. لەم بۆنە خەمناکەدا خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.

لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە کاک ئەنوەر بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و ئۆقرەییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا للەوانا الیە راجعون

مسعود بارزانی
٥ـی١ـی٢٠١٧






SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 231