سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید دەكات


KRP.org | |


10/08/2017
ڕۆژی پێنجشەممە 10ـی8ـی 2017 لە سەلاحەددین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كەیا ئیزۆڵ سەرۆكی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆكی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید پاڵپشتی خۆی و فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید بۆ ڕیفراندۆم و پڕۆسەی سەربەخۆیی ڕاگەیاند و ئەوەیشی خستەڕوو كە ڕەوەندی كوردیی هەر چوار پارچە بە جۆش و خرۆشەوە پشتیوانی ڕیفراندۆمن. هەروەها باسی ئەو بەرنامە و كار و چالاكییانەی كرد كە فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید بە نیازە لە پارلەمانی سوید و گردبوونەوەی جەماوەری لە سوید و هێنانی چاودێری نێودەوڵەتی بۆ كوردستان ئەنجامی بدات.

لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی ڕۆڵی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سویدی كرد لە پشتیوانیكردنی ڕیفراندۆم و دەستخۆشی لێكردن. لە وتەیەكدا ئاماژەی بە بڕیاری ڕیفراندۆمی كوردستان دا و جەختی لەوە كردەوە كە ئەم بڕیارە بڕیاری خەڵكی كوردستانە و لە ئەنجامی شكستهێنانی شەراكەت و تەوافوق لە عێراقدا هاتووەتە ئاراوە. لە درێژەی قسەكانیدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە 7ـی حوزەیرانی 2017 كە تێیدا بڕیار درا 25ـی ئەیلوولی 2017 وەك ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دیاری بكرێت و بە ڕۆژێكی پرشنگدار لە مێژووی گەلی كوردستان وەسفكرد. سەرۆك بارزانی دووپاتیشكردەوە كە ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆییە و ئەوانەی دەڵێن كات گونجاو نییە بۆ ڕیفراندۆم دەبێ پێمان بڵێن ئەدی كەی گونجاوە؟ یان بەدیلی ڕیفراندۆم چییە؟





SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 222  


iraq kurdistan
سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌ باره‌ى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ريفراندۆمه‌وه‌ په‌يامێكى ئاراسته‌ كرد
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، گەورەترین کەرنەڤاڵ بۆ پشتگیریی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوەچوو
​بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە شاری سلێمانی کەرنەڤاڵێکی گەورەی پشتگیریی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
​بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، لە سۆران کەرنەڤاڵی پشتگیریی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
سوپاسنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆک بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا کۆبۆوە
بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە دهۆک کەرنەڤاڵی پشتگیریی لە سەربەخۆیی بەڕێوە چوو
پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گردبوونەوەی پشتگیریی ڕەوەندی كوردستانی لە ڕیفراندۆم لە وڵاتی سوید
سەرۆک بارزانی بەشداریی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری ئامێدی بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد
سەرۆک بارزانی بەشداریی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری زاخۆ بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد