سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ژماره‌یه‌ك مامۆستایانی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوویەوە


KRP.org | |


30/08/2017
رۆژی چوار شه‌ممه‌ 30ـی8ـی 2017 له‌ شاری هه‌ولێر، به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مامۆستایان و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی شاری هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌.

له‌سه‌ره‌تادا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ستایشی خۆراگری و ماندوێتی و ته‌حدییه‌كانی مامۆستایانی كرد، كه‌ به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و كه‌می موچه‌وه‌ رێگه‌یان نه‌دا پرۆسه‌ی خوێندن له‌ قوتابخانه‌كان بوه‌ستێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌پیرۆزی ئه‌ركه‌كه‌تان و شانازیتانه‌وه‌ له‌ ساڵی 1991ه‌وه‌ تاكو ئه‌مڕۆ نه‌تانهێشتووه‌ پرۆسه‌ی خوێندن په‌كبكه‌وێ، ئه‌مه‌ سه‌روه‌رییه‌ بۆ خۆتان و میلله‌ته‌كه‌تان و شایه‌نی ئه‌وه‌ن به‌رده‌وام به‌ سوپاس و پێزانینه‌وه‌ ناوتان بهێنرێ.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی، تیشكی خسته‌سه‌ر رۆڵ و ئه‌ركی پیرۆزی مامۆستا له‌ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی ئاینده‌ و مامۆستایانی به‌ داینه‌مۆی دروستكردنی سه‌ركرده‌ و نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ میلله‌ت و كۆمه‌ڵگا وه‌سف كرد. به‌ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی زانی هه‌وڵه‌كانی بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی مامۆستایان چڕتر بكاته‌وه‌.

له‌باره‌ی پرسی رفراندۆمه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئه‌م بڕیاره‌ راسته‌ له‌ 7ـی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ هێزه‌ سیاسیه‌كان و گه‌لی كوردستان بڕیاری لێداوه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ مافێكی سروشتی هه‌رێمی كوردستانه‌ و هیچ شتێك له‌م پرۆسه‌یه‌ به‌نرختر نییه‌، به‌تایبه‌تی كه‌ شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ و به‌شداریكردنی ئاره‌زوومه‌ندانه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو، بۆیه‌ له‌ دانیشتنی 7ـی حوزه‌یرانی لایه‌ن و هێزه‌ كوردستانیه‌كان بڕیاردرا 25ـی ئه‌یلوول دیار بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.

سه‌رۆك بارزانی بڕیاری ئه‌نجامدانی رایفراندۆمی بۆ هه‌موو گه‌لی كوردستان گه‌ڕانده‌وه‌ و جارێكی دیكه‌ ره‌تیكرده‌وه‌، ئه‌م بڕیاره‌ تاك كه‌سی یا تاك حزبی بێت، به‌ڵكو ئه‌مه‌ هی گه‌لی كوردستانه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش له‌ ئەنجامدانی پاشگه‌زنابینه‌وه‌.

له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌پێی چه‌ندین قۆناغ كورد به‌شی له‌وڵاته‌دا له‌ناوبردن و روخاندنی گوند و ئه‌نفال و كیمیبارانی بووه‌، له‌ ئێستایشدا ئاماده‌ نییه‌ ئاینده‌ی خۆی بداته‌ ده‌ست چاره‌نووسێكی نادیاره‌وه‌، بۆیه‌ بڕیاریداوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ و دوور له‌ توندتیژی ریفراندۆم ئه‌نجامبدات و ئاینده‌ی خۆی دیاری بكات.

سه‌رۆك بارزانی ستایشی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی ئیداری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه‌ بڕیاریانداوه‌ به‌شداری بكه‌ن له‌ ریفراندۆم و داوایشی كرد هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌و خه‌ڵكانه‌ نیشان نه‌درێ دژی ئه‌م بڕیاره‌ن، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی برایانه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵیان مامه‌ڵه‌ بكرێت.

مامۆستایانیش لای خۆیانه‌وه‌ ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌، به‌قه‌ڵه‌م و زانست و په‌روه‌رده‌ هه‌مان رۆڵی پێشمه‌رگه‌ ده‌بینین بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و پشتیوانی له‌ ریفراندۆم و ده‌نگی(به‌ڵێ) بكه‌ن.

بۆ بینینی وتارەكەی سەرۆك بارزانی لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ ژماره‌یه‌ك مامۆستایانی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێرە دابگرە






SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 247  


iraq kurdistan
​بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە شاری سلێمانی کەرنەڤاڵێکی گەورەی پشتگیریی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
​بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، لە سۆران کەرنەڤاڵی پشتگیریی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
سوپاسنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆک بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا کۆبۆوە
بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە دهۆک کەرنەڤاڵی پشتگیریی لە سەربەخۆیی بەڕێوە چوو
پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گردبوونەوەی پشتگیریی ڕەوەندی كوردستانی لە ڕیفراندۆم لە وڵاتی سوید
سەرۆک بارزانی بەشداریی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری ئامێدی بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد
سەرۆک بارزانی بەشداریی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری زاخۆ بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد
بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە ئاکرێ ئاهەنگێکی جەماوەری بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی کەرکووک کۆبۆوە