سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان وەڵامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەداتەوە


KRP.org | |


07/02/2017
لە وەڵامی نامەی پیرۆزبایی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ سكرتێری تازەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك سكرتێری نوێی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، بەڕێز ئەنتۆنیۆ گۆتیرس سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نامەیەكدا سوپاسی سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستانی كردووە و هەروەها ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی و قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ ڕاگەیاندووە.

هەروەها ئەوەیشی لە نامەكەیدا بۆ سەرۆك بارزانی خستووەتەڕوو كە هەموو لایەك لە ڕووبەڕووبوونەوەییەكی سەخت و مێژوویی تەحەدییاتەكاندان و تیرۆر و هزری توندڕەوی بەنیازە وڵاتان لەیەكتر دوور بكاتەوە. ئەوەیشی ڕاگەیاندووە كە خۆی و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان حەز دەكەن لەگەڵ سەرۆك بارزانی كار بكەن بۆ مسۆگەركردنی ئاشتی لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و جیهان. هەر لە نامەكەیدا سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دابینكردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئەركێكی مێژوویی لە قەڵەمداوە و بۆ ئەو مەبەستەیش دەیەوێ لە نزیكەوە هاوكار و هەماهەنگ بێت لەگەڵ سەرۆك بارزانی.




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 383  


iraq kurdistan
​بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە شاری سلێمانی کەرنەڤاڵێکی گەورەی پشتگیریی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
​بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، لە سۆران کەرنەڤاڵی پشتگیریی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
سوپاسنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆک بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا کۆبۆوە
بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە دهۆک کەرنەڤاڵی پشتگیریی لە سەربەخۆیی بەڕێوە چوو
پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گردبوونەوەی پشتگیریی ڕەوەندی كوردستانی لە ڕیفراندۆم لە وڵاتی سوید
سەرۆک بارزانی بەشداریی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری ئامێدی بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد
سەرۆک بارزانی بەشداریی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری زاخۆ بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد
بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە ئاکرێ ئاهەنگێکی جەماوەری بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی کەرکووک کۆبۆوە