سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮:‬‮ ‬داعش لە تاوان و جینایەتكاریدا پێش هەموو تاوانبارەكان كەوتووە


KRP.org | |


12/12/2014
كەناڵی‮ "‬BBC‮" ‬بەشی‮ ‬فارسی‮ ‬لە بەرنامەی‮ "‬سەفحەی‮ ‬دوو‮"‬ی‮ ‬دیمانەیەكی‮ ‬لەگەڵ مەسعود بارزانی،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەنجامداوە‮ . ‬پێشكەشكاری‮ ‬بەرنامەكە ئاماژە بەوەدەكات كە داعش تا ئێستایش زیاتر لە هەزار كیلۆمەتر سنووری‮ ‬لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق دا هەیە و،‮ ‬بەهۆی‮ ‬پێكدادانی‮ ‬نێوان هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە و تیرۆرستانی‮ ‬داعشەوە لە چەند مانگی‮ ‬ڕابردوودا زیاتر لە700 ‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كورد شەهید بوون‮. ‬لە هەمان كاتیشدا،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئێستا میوانداریی‮ ‬زیاتر لە2 ‮ ‬ملیۆن ئاوارەی‮ ‬سوریا و عێراق دەكا،‮ ‬كە بەهۆی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئەمنیەوە ئاوارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بوون‮. ‬

‮* ‬سەرەتا داعش توانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان تووشی‮ ‬شۆك بكات و‮ ‬غافڵگیرتان بكات‮. ‬چۆن بوو توانیتان بەو شێوەیە بێنە پێشەوە؟

‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئەوان توانیان1700 ‮ ‬ئۆتۆمبێلی‮ ‬سەربازیی‮ ‬زرێدار لە سوپای‮ ‬عێراق بگرن و،‮ ‬لە هەمان كاتیشدا توانییان چەندین چەكی‮ ‬قورسی‮ ‬دیكەیش لە سوپای‮ ‬عێراق و سوپای‮ ‬سوریا بەدەست بێنن‮. ‬لە هەمان كاتدا،‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە ئەزموونی‮ ‬شەڕی‮ ‬ئەو تیرۆرستانەیان نەبوو و چەكەكانیان تەنیا كلاشینكۆف و بی‮ ‬كەی‮ ‬سی‮ ‬بوو‮. ‬هەموو ئەو چەكانەیش چەكی‮ ‬كۆنن،‮ ‬بۆیە داعش لە سەرەتاوە توانی‮ ‬پێشڕەوی‮ ‬بكات تا بەشێوەیەكی‮ ‬تەدریجی‮ ‬بارودۆخەكە كەوتەوە دەست پێشمەرگە‮. ‬هۆكاری‮ ‬سەرەكیی‮ ‬پێشەرەوییەكانی‮ ‬داعش ئەوەبوو كە سوودیان لە ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬زرێپۆش وەرگرت و ئێستایش هێزی‮ ‬پێشمەرگە لە قۆناغی‮ ‬هێرش بردندایە و چەندین كردەوەی‮ ‬گەورەیان بەسەركەوتوویی‮ ‬ئەنجامداوە‮.‬

‮* ‬ئەو وەحشیگەری‮ ‬و كوشتارەی‮ ‬كە ئەنجامیاندا،‮ ‬ئێمە پێشتر ئەوەمان نەبینی‮ ‬بوو؟

‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ "‬بەڵێ زۆر‮ ‬ڕاستە ئەو تاوانانەی‮ ‬كە داعش ئەنجامیداون،‮ ‬بە درێژایی‮ ‬مێژوو،‮ ‬یاخود دەتوانین بڵێین لە مێژووی‮ ‬نوێدا نەبووە و،‮ ‬تائێستا هیچ كەسێك ئەم جۆرە تاوانانەی‮ ‬ئەنجامنەداوە‮. ‬تەنانەت حكوومەتەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬عێراق و بگرە حكوومەتی‮ ‬بەعسیش،‮ ‬كە چەندین تاوانی‮ ‬دژی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد ئەنجام دا‮. ‬بەڵام هیچ كام لەوانە نەگەیشتنە تاوانەكانی‮ ‬داعش‮. ‬چونكە گەیشتە ئاستێك كە تەعەدایان لە نامووسی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كرد و تەجاوزیان كرد‮. ‬داعش لە تاوان و جینایەتكاریدا پێش هەموو تاوانبارەكان كەوتووە‮.‬

‮* ‬هەم ئێوە و هەم سەرۆك وەزیرانی‮ ‬هەرێم،‮ ‬ئاماژەتان بەوەداوە كە تا كورد بەچەكی‮ ‬قورس پڕچەك نەكرێن،‮ ‬ستراتیژییەتی‮ ‬ڕووبەڕووبونەوەی‮ ‬داعش پێشكەوتنی‮ ‬زیاد بەخۆیەوە نابینێت‮. ‬ئەو چەكە قورسانە چۆن چارەسەر دەكەن،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬بڕیار بوو ئەو چەكانەتان پێ بدەن،‮ ‬ئامادەن ئەو چەكانەتان پێ بدەن؟

‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬من پێویستە‮ ‬ڕاستییەك‮ ‬ڕوون بكەمەوە،‮ ‬بەو چەكانەی‮ ‬كە لە دەستی‮ ‬پێشمەرگەدایە و بەو‮ ‬یارمەتییانەیش كە هێزەكانی‮ ‬هاوپەیمانان بە ئێمەیان داوە،‮ ‬تەنیا هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەن كە توانیانیویانە ئەو سەركەوتنانە بەدەست بێنن،‮ ‬من پێموایە كە هیچ كەسێكی‮ ‬دیكە لە دونیادا ناتوانێت بەو چەكە كەمانەی،‮ ‬كە هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە لە ژێر دەستیان دایە،‮ ‬بتوانن ئەو شەڕەی‮ ‬پێ بكەن‮. ‬ئەگەر هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان چەكی‮ ‬قورسی‮ ‬لە بەردەست بووایە زۆر ئاسانتر و خێراتر دەیانتوانی‮ ‬شەڕەكە ببەنەوە‮. ‬بەڵام هێشتا ئەو چەكانە نەگەیشتوونەتە دەستی‮ ‬ئێمە،‮ ‬ئێستایش بۆ بەدەستهێنانی‮ ‬ئەو چەكانە لەگەڵ ئەمەریكا و حكوومەتی‮ ‬بەغدا و هاوپەیمانانین،‮ ‬بەڵام هێشتا ئەو چەكانەمان بەدەست نەگەیشتووە‮" .‬

‮* ‬ئەگەر ناوی‮ ‬چەكێكی‮ ‬قورس ببەیت كە پێویستتانە،‮ ‬چ چەكێكە؟‮ ‬

‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬تانك بۆ ئێمە زۆر پێویستە،‮ ‬هەروەها مودەرەعە و تۆپخانە و هێلیكۆپتەری‮ ‬جەنگی‮".‬

‮* ‬لەم بارودۆخەی‮ ‬كە تێیداین و بەو پێداویستییانەی‮ ‬كە لەبەردەستدان و ئەو هێرشە ئاسمانییانەی‮ ‬كە ئەنجام دەدرێن،‮ ‬پێتوایە كە شەڕی‮ ‬داعش تاكەی‮ ‬بەردەوام دەبێت؟

‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئاسان نییە كە كاتێك بۆ كۆتایی‮ ‬ئەو شەڕە دابنێین،‮ ‬بەڵام دەتوانین بڵێین هێرشی‮ ‬فرۆكە جەنگییەكانی‮ ‬هاوپەیمانان زۆر كاریگەربووە‮. ‬بەڵام تەنیا لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬سەربازییەوە ئەو شەڕە كۆتایی‮ ‬پێ نایەت‮. ‬ئەمە‮ ‬ڕەهەندی‮ ‬فیكری‮ ‬و سیاسی‮ ‬و ئابووریشی‮ ‬هەیە و دەبێت بەرنامەی‮ ‬پتەو بۆ شكستپێهێنانی‮ ‬داعش ئامادە بكرێت‮.‬

‮* ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆر ئاوارە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەن و،‮ ‬پرسیاری‮ ‬ئەوە دەكەن كەی‮ ‬دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی‮ ‬خۆیان؟

‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬هێزی‮ ‬پێمشمەرگەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬تا ئێستا توانیویەتی‮ ‬ناوچەیەكی‮ ‬بەرفراوان لە دەست تیرۆرستانی‮ ‬داعش ئازاد بكات‮. ‬بەڵام تیرۆرستان ژمارەیەكی‮ ‬زۆر لە شارۆچكە و گوندە ئازادكراوەكانیان بۆمب‮ ‬ڕێژكردووە،‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆر لەو خانەوادانەی‮ ‬كە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی‮ ‬خۆیان كاتێك چوونەتەوە ناو ماڵی‮ ‬خۆیان ماڵەكەیان تەقیوەتەوە و سەروماڵیان لە دەست داوە و،‮ ‬ئەوەیش‮ ‬یەكێكە لەو كێشانەی‮ ‬كە لە ناوچە ئازادكراوەكاندا هەیە‮. ‬لە چەندین ناوچە تیمی‮ ‬ئەندازیاریی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە پێداویستیەكی‮ ‬كەمیان لە بەردەستدایە،‮ ‬توانیویانە ئەو ناوچانە لە مین پاك بكەنەوە و،‮ ‬خەڵكیش گەڕاونەتەوە سەر ماڵ وحاڵی‮ ‬خۆیان‮. ‬بەڵام كاتێك ئەو خەڵكە دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر ماڵ وحاڵی‮ ‬خۆی‮ ‬كە داعش لە مووسڵ دەربكرێت،‮ ‬چونكە زۆربەی‮ ‬دانیشتووانی‮ ‬دەورەبەری‮ ‬مووسڵ مەسیحی‮ ‬و توركمان و عەرەبن و لە هەمان كاتیشدا شوێنێكی‮ ‬وەك شنگال،‮ ‬كە كوردن،‮ ‬تەنانەت ئەگەر ئێمە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سەربازییشەوە بتوانین ئەو شوێنانە ئازاد بكەین،‮ ‬كە دەشتوانین،‮ ‬بەڵام ئەو ناوچانە لە مووسڵەوە نزیكن و داعش دەتوانێت لە ناو مووسڵەوە بۆردومانی‮ ‬ئەو شوێنانە بكات،‮ ‬بۆیە بەوشێوەیەیش خەڵك دووبارە ناتوانن بگەرێنەوە سەر ماڵ و حاڵی‮ ‬خۆیان و لە ژێر ئاگری‮ ‬تۆپخانەكانی‮ ‬داعش دا بژین‮. ‬بۆیە ئەم كارە پێویستیی‮ ‬بە هێرشێكی‮ ‬گەورە هەیە،‮ ‬وەگەرنا ژمارەیەكی‮ ‬زۆر ناوچەی‮ ‬ئازادكراو هەن و خەڵكی‮ ‬دەتوانن بگەڕێنەوە شوێنەكانیان و زۆربەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬گوندەكانیش گەڕاونەتەوە‮ .‬

‮* ‬هیچ بەرنامەیەكتان بۆ مووسڵ هەیە؟

‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئەوە پێوەندیی‮ ‬بە حكوومەتی‮ ‬فێدراڵ و خودی‮ ‬خەڵكی‮ ‬مووسڵەوە هەیە،‮ ‬ئەگەر ئەوان بەرنامەیەكی‮ ‬لەو شێوەیەیان هەبێت،‮ ‬ئێمەیش ئامادەین هاوكارییان بكەین،بەڵام ئێمە بەتەنیایی‮ ‬كارێكی‮ ‬لەو شێوەیە ناكەین و هۆكاریشی‮ ‬ئەوەیە كە‮ ‬ڕەنگە شەڕەكە ببێتە شەڕی‮ ‬كورد و عەرەب،‮ ‬كە ئێمە نامانەوێت شتێكی‮ ‬لەو شێوەیە‮ ‬ڕووبدات‮. ‬

‮* ‬رێككەوتنی‮ ‬ئەو دواییەی‮ ‬هەولێر و بەغدا،‮ ‬زیاتر‮ ‬ڕێكەوتنێكی‮ ‬بواری‮ ‬نەوتە‮. ‬بەڵام بڕیاریش وایە كە ملیارێك دۆلار بۆ هێزی‮ ‬پێشمەرگە و‮ ‬ڕاهێنانی‮ ‬بنێردرێت و تاچەند ئۆمێدەواری‮ ‬بەو‮ ‬ڕێككەوتنە كە جێبەجێ بكرێت و بەردەوام بێت؟

‮- ‬سەرۆك بارزانی‮: ‬ئەم‮ ‬ڕێككەوتنە هەنگاوێكی‮ ‬گرنگ و دەستپێكێكی‮ ‬گرنگە،‮ ‬وە لەلایەن ئێمەوە ئامادەگییەكی‮ ‬تەواو هەبوو و هەیە‮. ‬ئەو‮ ‬ڕێككەوتنە دەتوانێت ببێتە هۆی‮ ‬چارەكردنی‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬كێشەی‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدا‮. ‬بەڵام ئەوەیش پەیوەندیی‮ ‬بە بەرانبەرەكەمان،‮ ‬واتە حكوومەتی‮ ‬فیدراڵەوە هەیە‮. ‬بەڵام تا ئێستا ئەو ئیرادەیە لە نێوان هەردوولادا بۆ لێك تێگەیشتن هەیە و هیواخوازین بگەینە ئەنجامێكی‮ ‬باش،‮ ‬بەڵام دەبێت چاوەرێ بكەین تاكو بزانین بەكردار چی‮ ‬دەكرێت‮.‬

‮* ‬گۆڤاری‮ ‬تایم تۆی‮ ‬وەك‮ ‬یەكێك لە كەسایەتییەكانی‮ ‬ساڵی2014 ‮ ‬دانابوو،‮ ‬دەمویست پیرۆزباییت لێ بكەم و لە هەمان كاتیشدا هەڵوێستی‮ ‬ئێوە بەرانبەر ئەو كارەی‮ ‬گۆڤاری‮ ‬تایم چیە؟

‮ - ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬زۆر سوپاسی‮ ‬ئێوە و ئەوانیش دەكەم،‮ ‬بەڵام لە‮ ‬ڕاستی‮ ‬دا من هەموو ئەو پێشمەرگانەی‮ ‬كە ئەمڕۆ قارەمانانە لە شەڕدان لە خۆم بە‮ ‬شیاوتر دەزانم‮. ‬





SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 2037