سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەكات


KRP.org | |


13/03/2017
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی ٣ـی ٢٠١٧ لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جان كۆبیس نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لەم دیدارەدا نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی دیدارەکە و بەبۆنەی سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە و تێکشکاندنی تیرۆیستان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و خەڵکی کوردستان کرد. هەروەها بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی خۆی بە سەرۆک بارزانی راگەیاند.

لە دیدارەکەدا قۆناغەكانی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ خرایە بەر باس و هەردولا بیروبۆچوونی خۆیان لەبارەی قۆناغی دوای داعش و تەحەدیاتی ئەو قۆناغە و ڕۆڵی پێكهاتەكان و حكوومەتی عێراقی و حكوومەتی هەرێم هەروەها دابینكردنی ئاساییش و چۆنییەتی بەڕێوەبردنی پارێزگای نەینەوا خستەڕوو و شاندی میوان ئامادەیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری لەو بارەیەوە دەربڕی.

لەو كۆبوونەوەکەدا شاندی میوان هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ بەرز نرخاند و بە هۆکاری سەرەکیی سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەی لەقەڵەم دا بەردەوامبوونی ئەو هەماهەنگییەیان بە پێویست زانی.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی ناوچەكە تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوو.




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 263  


iraq kurdistan
​بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە شاری سلێمانی کەرنەڤاڵێکی گەورەی پشتگیریی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
​بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، لە سۆران کەرنەڤاڵی پشتگیریی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
سوپاسنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆک بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا کۆبۆوە
بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە دهۆک کەرنەڤاڵی پشتگیریی لە سەربەخۆیی بەڕێوە چوو
پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گردبوونەوەی پشتگیریی ڕەوەندی كوردستانی لە ڕیفراندۆم لە وڵاتی سوید
سەرۆک بارزانی بەشداریی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری ئامێدی بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد
سەرۆک بارزانی بەشداریی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری زاخۆ بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد
بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە ئاکرێ ئاهەنگێکی جەماوەری بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی کەرکووک کۆبۆوە