سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە حەیدەر عەبادی دەكات


KRP.org | |


10/07/2017
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 10/7/2017 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ كرد.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌ی كرد، كه‌ له‌شه‌ڕی رزگاركردنی مووسڵدا وه‌ده‌ستهاتووه‌، كه‌ به‌رهه‌می هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری و قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراقه‌.

هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا پیرۆزبایی له‌هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و عێراق كرا، كه‌ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌ به‌خوێنی رۆڵه‌كانی هه‌ردوولا نه‌خشێندراوه‌، بەڕێزەوەش لە شه‌هیدانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ و شه‌ڕی تێكشكاندنی تیرۆریستان یاد كرایه‌وه‌ و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كان خوازرا.

له‌كۆتایی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیان له‌ به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی‌ و هاوكاریی هه‌ردوولا له‌ دژی تیرۆر كرده‌وه‌.







SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 273