سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كردەوە تیرۆریستییەكانی بەغدا ئیدانە دەكات


KRP.org | |


05/01/2017
ڕۆژی پێنجشەممە ٥ـی١ـی ٢٠١٧ لە ئاكامی زنجیرەیەك تەقینەوە و كردەی تیرۆریستی لە هەردوو گەڕەکی عوبێد و باب موعەززەمی شاری بەغدا ژمارەیەک هاووڵاتی سڤیل شەهید و دەیانی دیکەیش بریندار بوون.

ئێمە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو كردە تیرۆریستیانە دەكەین، سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە خوێناوییانە دەکەین و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ بریندارانی ئەو زنجیرە تەقینەوەیە دەخوازین.

كردەوەی تیرۆریستی و ڕەفتاری نامرۆڤانە و دڕندانە بە هیچ شێوەیەك دادی تیرۆریستانی دوژمنی خودا و مرۆڤایەتی نادات و تیرۆریستان تەنها شكست و ڕووڕەشیان بۆ دەمێنێتەوە.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
٥ـی ١ـی ٢٠١٧




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 316  


iraq kurdistan
​بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە شاری سلێمانی کەرنەڤاڵێکی گەورەی پشتگیریی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
​بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، لە سۆران کەرنەڤاڵی پشتگیریی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
سوپاسنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆک بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا کۆبۆوە
بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە دهۆک کەرنەڤاڵی پشتگیریی لە سەربەخۆیی بەڕێوە چوو
پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گردبوونەوەی پشتگیریی ڕەوەندی كوردستانی لە ڕیفراندۆم لە وڵاتی سوید
سەرۆک بارزانی بەشداریی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری ئامێدی بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد
سەرۆک بارزانی بەشداریی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری زاخۆ بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد
بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە ئاکرێ ئاهەنگێکی جەماوەری بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی کەرکووک کۆبۆوە