سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ كەنالی ئای ئەم سی تی ڤیی توركی


KRP.org | |


09/04/2015
لە دیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵی‮ ‬imctv توركی،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان رایگەیاند‮: ‬پشتیوانی‮ ‬لە پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬لە توركیا دەكەین و ئەوەی‮ ‬لە دەستیشمان بێت بۆ سەرخستنی‮ ‬پرۆسەكە دەیكەن‮. ‬هەروەها سەرۆك بارزانی‮ ‬دەڵێت‮: ‬داعش رۆژ دوای‮ ‬ڕۆژ شكستەكانی‮ ‬زیاتر دەردەكەوێت و لەسەر دەستی‮ ‬پێشـمەرگە هەیبەتی‮ ‬شكێندرا‮.‬

هەر لەو دیمانەیەدا سەرۆكی‮ ‬هەرێم دەڵێت‮: ‬بۆ رۆژئاوای‮ ‬كوردستان درێغی‮ ‬ناكەین و بەردەوامیش دەبین لە پاڵپشتی‮ ‬بۆ ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬ناوچەكان،‮ ‬دەشڵێت، كورد میللەتێكی‮ ‬ئاشتیخوازە و شەڕی‮ ‬ناوێت‮. ‬ئەمە دەقی‮ ‬دیمانەكەیە كە لە سایتی‮ ‬دەستگای‮ ‬میدیایی‮ ‬هەولێر وەرگیراوە‮:‬

‮❊ ‬دوایین رەوشی‮ ‬كوردستان چییە؟ بە تایبەت دوای‮ ‬چەندین مانگ لە شەڕی‮ ‬پێشمەرگە و شەڕڤانان بەرامبەر داعش؟

سەرۆك بارزانی‮: ‬بێگومان كاتێك داعش پەلاماری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیدا رەوشێكی‮ ‬ناخۆش هاتەپێش،‮ ‬بەڵام سوپاس بۆ خودا و گەلی‮ ‬كورد و پێشمەرگەی‮ ‬قارەمان،‮ ‬بەرخودانێكی‮ ‬زۆر باش و شێرانەیانكرد و دەبینین داعش بەرەو شكست دەڕوات و ئێستاش شكستەكانیان رۆژ بە رۆژ زیاتر دەردەكەوێت،‮ ‬بەڵام هێشتا مەترسی‮ ‬داعش كۆتایی‮ ‬نەهاتووە،‮ ‬ئێمە وەك میللەتێك، وەك نەتەوەیەك،‮ ‬تەحەددیات زۆرە لە بەردەممان،‮ ‬ئێستا لە پێشتر باشترە،‮ ‬بەڵام هێشتا هەڕەشەی‮ ‬ئەمنی‮ ‬لەسەر كوردستان كۆتایی‮ ‬نەهاتووە‮.‬

‮❊ ‬پێشـمەرگە و شەڕڤانان پێكەوە دژی‮ ‬داعش شەڕیان كرد و پێكەوە بەرخودانێكی‮ ‬گەورەیان كرد لە شەڕی‮ ‬داعش،‮ ‬ئەوە زیاتر‮ ‬یەكڕیزیی‮ ‬كوردی‮ ‬قوڵتركردەوە،‮ ‬زۆر باسی‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬كورد دەكرێت،‮ ‬بە تایبەت كە نامەكەی‮ ‬بەڕێز ئۆجەلان گەیشتە دەست ئێوە لە رێگەی‮ ‬پەرلەمانتاران سیڕی‮ ‬سورەیا و لەیلا زانا بۆ‮ ‬یەكێتیی‮ ‬كورد ئەو نامەگۆڕینەوە و‮ ‬یەكڕیزییە لای‮ ‬ئێوە چۆن هەڵسەنگاندنی‮ ‬بۆ دەكرێت و چ واتایەك دەگەیەنێت؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئەگەر ئێمە سەیر بكەین لە كۆبانێ تا خانەقین بەدرێژایی‮ ‬1500‮ ‬كیلۆمەتر كوردستان كەوتە شەڕ‮ ‬لەگەل داعش،‮ ‬لەسەر دەستی‮ ‬كوردیش داعش شكا و هەیبەتەكەشی‮ ‬شكێندرا،‮ ‬هەروەها چوونی‮ ‬پێشمەرگە بۆ كۆبانێ بۆ هاوكاری‮ ‬خوشك و برایانیان لە شارەكە، بێگومان ئەوە هەمووی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بوون،‮ ‬دەبینم رۆژ بە رۆژ‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬و‮ ‬یەكڕیزیی‮ ‬كورد بەهێزتر و بەرچاوتر دەبێت،‮ ‬ڕاستە، نامەكەی‮ ‬بەڕێز ئۆجەلان گەیشتە دەستم و وەڵامیشم دایەوە،‮ ‬دەبینم ئێستا زەمینە خۆشە بۆ ئەوەی‮ ‬كە كورد زیاتر‮ ‬یەكڕیزیی‮ ‬خۆی‮ ‬پتەوتر بكات و‮ ‬یەكێتی‮ ‬خۆی‮ ‬باشتر رێكبخات‮.‬

‮❊ ‬بەرێزتان دەتوانن لەبارەی‮ ‬ناوەڕۆكی‮ ‬نامەكەی‮ ‬عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەندێك زانیاری‮ ‬بخەنەڕوو؟

‮ ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ناوەڕۆكی‮ ‬نامەكە لەسەر‮ ‬یەكڕیزیی‮ ‬ماڵی‮ ‬كورد و كۆنگرەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬بوو،‮ ‬لەسەر ئەو پرسانە بوو،‮ ‬وەڵامی‮ ‬منیش لەسەر هەمان پرس بوو بۆ ئەو‮.‬

‮❊ ‬گوتتان زەمینەیەك هەیە بۆ‮ ‬یەكڕیزیی‮ ‬زیاتری‮ ‬كورد لەناو خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هیوایەكی‮ ‬گەورە هەیە لەسەر ئەو پرسە،‮ ‬بەڵام دیسان بەرامبەر سیاسەتەكانی‮ ‬كورد،‮ ‬جۆرێك لە كێشە هەیە،‮ ‬بۆچی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێككەوتنە ناكرێت؟

سەرۆك بارزانی‮: ‬لە مەیداندا ئەو‮ ‬ڕێككەوتنە هەیە،‮ ‬لە چوارچێوەی‮ ‬سیاسیش كاری‮ ‬بۆ كراوە و بەردەوام دەبێت،‮ ‬كاتێك گەیشتە ئەوەی‮ ‬كە بڕیاری‮ ‬لەسەر بدرێت،‮ ‬دەبێ كاتێك بێت كە ئێمە سەدا سەد دڵنیابین كە سەردەكەوین،‮ ‬نابێت دەست بەكارێك بكەین كە سەركەوتنی‮ ‬تێدا نەبێت،‮ ‬دەبێت كارێك بكەین سەركەوتنی‮ ‬تێدا بێت،‮ ‬ئەوەش نەفەسێكی‮ ‬درێژی‮ ‬دەوێت و من بە باشی‮ ‬نازانم پەلەی‮ ‬لێبكرێت،‮ ‬بەجۆرێك كە زەمینەی‮ ‬تەواوی‮ ‬بۆ نەرەخسا بێت،‮ ‬ئەوە من لە بواری‮ ‬سیاسیدا باسی‮ ‬دەكەم‮.‬

‮❊ ‬بۆ ئامادەكردنی‮ ‬ئەو زەمینە لەبارە چی‮ ‬پێویستە؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬دانوستاندن پێویستە،‮ ‬ئەو دانوستاندنە هەبووە و نەماوە،‮ ‬بەڵام دەستپێدەكاتەوە،‮ ‬هەندێك شت هەن كە من نامەوێت بچمە ناوەڕۆكەكەی،‮ ‬دەبێت ئەوانە نەمێنێت،‮ ‬هەندێك كۆسپ هەیە دەبێ نەمێنن،‮ ‬هەر كەس واجبە سنوور و واجیبی‮ ‬خۆی‮ ‬بزانێت‮.‬

‮❊ ‬لەماوەیەكی‮ ‬نزیكی‮ ‬داهاتوو‮ ‬ڕای‮ ‬گشتی‮ ‬چاوەڕێی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬بكات،‮ ‬یانیش ماوەیەكی‮ ‬دەبێت،‮ ‬وەك خۆتان گوتتان نەفەسێكی‮ ‬درێژی‮ ‬پێویستە؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئێمە دەمانەوێت كۆنگرەیەكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬سەركەوتوو ئەنجامبدرێت،‮ ‬ئێمە نامانەوێت كۆنگرەكە شكست بێنێت‮ ‬یان بەتەواوی‮ ‬جێبەجێنەكرێت،‮ ‬بۆیە پێویستە چەند كاتی‮ ‬بوێت بدرێتە ئەو پرسە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬كۆنگرەیەكی‮ ‬سەركەوتوو ببەستین‮.‬

‮❊ ‬ناتوانن كاتێك بۆ كۆنگرەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دیاری‮ ‬بكەن؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬نا نەخێر،‮ ‬ئێمە هەوڵدەدەین لە زووترین كاتدا كۆنگرەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ببەسترێت،‮ ‬بەڵام ناتوانم كاتەكەی‮ ‬دیاری‮ ‬بكەم‮.‬

‮❊ ‬دانوستان لەوبارەوە دەستپێدەكاتەوە‮ ‬یان جارێ وەستاوە؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬نا دەستپێدەكاتەوە و مەبەستیش ئەوەیە كە پەیامی‮ ‬ئاشتی‮ ‬بدەینە هەموو جیهان‮.‬

‮❊ ‬هەندێك وڵات بە تایبەت دوای‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش دەیانەوێت كورد بێنە پاڵ‮ ‬یەكدی‮ ‬و‮ ‬یەكگرتوو بن،‮ ‬ئێوە چۆن لەوە دەڕوانن،‮ ‬ئایا بۆچوونی‮ ‬ئێوە چییە لەو بارەوە؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بێگومان هەموو دۆستانی‮ ‬كورد دەیانەوێت هاوكاری‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬هەبێت لەنێوان هێزە كوردستانییەكاندا،‮ ‬ئێمەش پێمان خۆشە،‮ ‬سوپاس بۆ خودا ئێستا بە‮ ‬ڕاددەیەكی‮ ‬زۆر ئەو هاوكاری‮ ‬و هەماهەنگییەی‮ ‬هێزەكانمان هەیە كە لە ئەسڵدا ئێمە دەمانەوێت دۆست و دراوسێ و هەموو جیهان‮ ‬ڕاستی‮ ‬دۆزی‮ ‬كورد بزانێت،‮ ‬ئێمە میللەتێكی‮ ‬ئاشتیخوازین نەك شەڕخواز،‮ ‬ئەوە بە نیسبەت من زۆر گرنگە،‮ ‬ئێمە پەیامی‮ ‬ئاشتی‮ ‬بڵاودەكەینەوە‮.‬

‮❊ ‬دەبێت كورد بۆ بڵاوكردەوەی‮ ‬ئەو پەیامەی‮ ‬و گەیاندنی‮ ‬بە جیهان چی‮ ‬بكات؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬دەبێت لەكۆنگرەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد پەیامێك بڵاوبكەینەوە‮.‬

‮❊ ‬بە بڕوای‮ ‬ئێوە پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬لە توركیا چۆن دەڕواتە‮ ‬ڕێ و لە چ ئاستێكدایە و دوای‮ ‬ئەمڕۆش چی‮ ‬بكرێت باشە؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بە بۆچوونی‮ ‬من دەستپێكردنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬لە توركیا هەنگاوێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بوو،‮ ‬ڕەنگە وەك پێویست نەچووبێتە پێش،‮ ‬بەڵام دەستپێكردنەكەی‮ ‬هەنگاوێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بوو،‮ ‬ئەو هەنگاوانەی‮ ‬هەڵگیراون بۆ پرۆسەكە بە نیسبەت توركیا گرنگە،‮ ‬بەردەوامی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئاشتیش زۆر گرنگە،‮ ‬بە بۆچوونی‮ ‬من دەبێت هەموو لایەك پابەندی‮ ‬پرۆسەكە بن و‮ ‬ڕێگە نەدەن هیچ‮ ‬ڕووداوێك كار بكاتە سەر‮ ‬ڕێگەی‮ ‬پرۆسەكە،‮ ‬چونكە من پێموایە كە ئەنجامی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬ئومێد بەخشە و هیواخوازین لە بەژرەوەندیی‮ ‬هەموو لایەك تەواو بێت‮.‬

‮❊ ‬كەواتە بە بۆچوونی‮ ‬ئێوە پرۆسەكە گەیشتووەتە ئاستێكی‮ ‬باش؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بە بڕوای‮ ‬من قۆناغی‮ ‬باشی‮ ‬بڕیوە،‮ ‬بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە قۆناغی‮ ‬كۆتایی،‮ ‬هیوادارین بگاتە قۆناغی‮ ‬كۆتایی‮.‬

‮❊ ‬هەندێك لا دەڵێن شەڕ‮ ‬لەناوچەكە هەیە،‮ ‬بۆیە دەبێت پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬زوو بە ئەنجام بگات،‮ ‬ئێوە دەڵێن چی؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئێمەش پێمان خۆشە پرۆسەكە بە ئەنجام بگات،‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬نابێت دوا بكەوێت و‮ ‬ڕاوەستێت،‮ ‬دەبێت بەرەو پێش بچێت،‮ ‬بێگومان چەند زووتر بە ئەنجام بگات باشترە،‮ ‬بەڵام ئەگەر لەسەرخۆش بەرەوپێش بڕوات بە سەركەوتنی‮ ‬دەزانم‮.‬

‮❊ ‬ئێوەش پاڵپشتی‮ ‬و هاوكارییەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬دەكەن؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬من هەمیشە گوتوومە،‮ ‬چیمان لە دەست بێت بۆ پرۆسەكە دەیكەین و حازرین‮.‬

‮❊ ‬ئێستا بۆ پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬لەگەڵ توركیا چۆن پەیوەندییەكتان هەیە؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬نێوان ئێمە و توركیا زۆر خزمەتی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئاشتیی‮ ‬كرد و بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەو‮ ‬ڕێبازە‮.‬

‮❊ ‬لە توركیا مشتومڕ‮ ‬لەسەر پرۆسەكە هەیە و‮ ‬ڕای‮ ‬گشتی‮ ‬دەخوازێت هەنگاو بۆ پرۆسەكە هەڵگیرێت،‮ ‬هەر جارێكیش لە توركیا هەڵبژاردن نزیك دەبێتەوە هەندێك ئاڵۆزی‮ ‬دەردەكەوێت،‮ ‬ئێوە ئەوە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئێمە هیواخوازین هەڵبژاردنی‮ ‬ئەوجارە زیاتر‮ ‬ڕێ خۆشكەر بێت بۆ پرۆسەكە و هاوكار بێت بۆ بە ئەنجام گەیاندن و بەرەوپێشبردنی‮.‬

‮❊ ‬دەڵێن بۆ ئەوەی‮ ‬پرۆسەكە بەرەو پێش بڕوات،باشترە شاندێك هەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەكە بكات،‮ ‬دەستەیەك چاودێریی‮ ‬پرۆسەكە بكات‮.‬

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئەوە پەیوەندیی‮ ‬بە ناوخۆی‮ ‬توركیاوە هەیە،‮ ‬بەڵام ئێمە دەمانەوێت پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬سەركەوێت،‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬سەركەوتن بۆ پرۆسەكە گرنگە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬دیكە جێدێڵین بۆ دەوڵەتی‮ ‬توركیا و باكووری‮ ‬كوردستان‮.‬

‮❊ ‬باشە ئێوە چۆن دەڕواننە داهاتووی‮ ‬توركیا،‮ ‬توركیای‮ ‬دوای‮ ‬هەڵبژاردن؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬هیوادارین توركیایەك بێت كە خێری‮ ‬بۆ هەموولایەن تێدا بێت،‮ ‬بەڵام نازانم چۆن دەبێت،‮ ‬دەبێ چاوەڕێبین‮.‬

‮❊ ‬ئێوە هیواتان هەیە كە دوای‮ ‬هەڵبژاردن هەنگاوی‮ ‬نوێ بۆ پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬هەڵبگیرێت؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەڵێ هیوادارین زیاتر و خێراتر هەنگاو بۆ پرۆسەكە هەڵبگیرێت‮.‬

‮ ❊ ‬دوای‮ ‬سەردانی‮ ‬عەبادی‮ ‬بۆ هەولێر،‮ ‬ئێوە گوتتان كە لەسەر هەندێك پرس‮ ‬ڕێككەوتن،‮ ‬دەتوانن هەندێك لەوبارەوە زانیاری‮ ‬بخەنە‮ ‬ڕوو؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬هەندێك ناكۆكی‮ ‬هەبوو لەنێوان هەولێر و بەغدا،‮ ‬بەڵام هاتنی‮ ‬بەڕێز عەبادی‮ ‬بۆ هەولێر هەنگاوێكی‮ ‬گرنگە،‮ ‬ئێمە بەدرێژی‮ ‬لەسەر هەموو پرسەكان قسەمان كرد،‮ ‬گەیشتینە لێ تێگەیشتنی‮ ‬باش لەسەر هەموو ئەو پرسانەی‮ ‬كە باسمان كرد، سەردانەكەی‮ ‬سەركەتوو بوو‮.‬

‮❊ ‬لەكاتێكی‮ ‬هەستیاردا هات؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەڵێ سەردانەكە لەكاتێكی‮ ‬هەستیاردا بوو،‮ ‬عێراق لەشەڕدایە و هاوكاریی‮ ‬نێوان هەرێم و عێراق پێویستە بۆ تێكشكاندنی‮ ‬تیرۆریستان‮.‬

‮❊ ‬كەواتە بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ئۆپەراسیۆنەكان باسی‮ ‬چیتانكرد؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بڕیارماندا بە دروستكردنی‮ ‬كۆمیتەیەكی‮ ‬هاوبەش بۆ دیراسەتی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬پێویست بۆ شەڕی‮ ‬موسڵ،‮ ‬ئەو كۆمیتە دیراسەتی‮ ‬خۆی‮ ‬دەكات و پاشان ئێمەش بڕیارێك دەدەین‮.‬

‮❊ ‬كەواتە دەتوانین بێژین كە ناكۆكییەكان چارەسەربوون؟

سەرۆك بارزانی‮: ‬مەرج نییە كە بە سەردانێك هەموو ناكۆكییەكان چارەسەربن،‮ ‬بەڵام‮ ‬ڕێككەوتین كە ناكۆكییەكان نەهێڵین‮.‬

‮❊ ‬باشە ئێستا رەوشی‮ ‬مەخموور و شنگال چۆنە؟

سەرۆك بارزانی‮: ‬ڕەوشی‮ ‬هەردوو ناوچەكە ئێستا باشە،‮ ‬داعش لەو شوێنانە تووشی‮ ‬شكستی‮ ‬گەورە هاتووە،‮ ‬بەڵام هەر شوێنێك شەڕی‮ ‬تێدابێت لەمەسەلەی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬كێشەی‮ ‬تێدا دەبێت،‮ ‬هێشتاش شەڕ‮ ‬تەواو نەبووە،‮ ‬بەڵام ئەو مەترسییەی‮ ‬پێشتر داعش هەیبوو لەسەر كوردستان ئێستا تەقریبەن ئەو مەترسییە نەماوە‮.‬

‮❊ ‬دەبینین شەڕ‮ ‬هەیە و كێشەی‮ ‬سووریا هێشتا چارەسەر نەكراوە،‮ ‬هیواتان بۆ كورد و ناوچەكە و جیهان چییە لە دوای‮ ‬ئەو قۆناغە؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬داعش بە تەنیا مەترسی‮ ‬نییە بۆسەر كوردستان،‮ ‬مەترسییە بۆ سەر هەموو جیهان،‮ ‬لەبەرئەوە پێویستە هەموولا هاوكاربن بۆ نەمانی‮ ‬داعش و شكاندنی،‮ ‬ڕاستە بارێكی‮ ‬گران كەوتە سەر شانی‮ ‬كورد،‮ ‬بەڵام كورد مەردانە ئەو شەرەفەی‮ ‬وەرگرت كە داعش لەسەر دەستی‮ ‬كورد تووشی‮ ‬شكست هات،‮ ‬بەڵام شەڕی‮ ‬داعش واجبی‮ ‬هەموو لایەكە،‮ ‬ئێمەش ئامادەین پاڵپشتی‮ ‬و هاوكاریی‮ ‬هەموو لایەك بكەین بۆ ئەوەی‮ ‬تیرۆرستان لەناو ببەین و وڵاتی‮ ‬خۆمان‮ ‬ڕزگار بكەین لێیان‮.‬

‮❊ ‬هاوكاری‮ ‬و نزیكی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دەرەوە بۆ كوردستان چییە لە شكاندنی‮ ‬داعش؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بێگومان ئێمە سوپاسی‮ ‬هەموو ئەوانە دەكەین لە شەڕی‮ ‬داعش هاوكارییان كردین،‮ ‬ئەمریكا و ئەوروپا و وڵاتانی‮ ‬ناوچەكە تا ئاستێك،‮ ‬بەڵام رەنگە هەموو شتێك بە دڵی‮ ‬ئێمە نەبێت،‮ ‬بەڵام هاوكارییەكان باش بوون و سوپاسیان دەكەین‮.‬

‮❊ ‬كەواتە دەڵێن دەبێ هاوكارییەكان زیاتر بكرێن؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬وەڵڵا هیوادارین‮.‬

‮❊ ‬توركیا چ هاوكارییەكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كرد لە شەڕی‮ ‬داعش؟

‮ ‬سەرۆك بارزانی‮: ‬ئەوانیش تا حەددێك هاوكارییان كردین،‮ ‬ئێمە هەرچەندە چاوەڕوانی‮ ‬هاوكاریی‮ ‬زیاتر بووین لە وڵاتانی‮ ‬دراوسێمان،‮ ‬بەڵام سوپاسی‮ ‬ئەوانە دەكەین كە هاوكارییان كردین‮.‬

‮❊ ‬دەمەوێت لەبارەی‮ ‬ڕۆژئاوای‮ ‬كوردستان پرسیار بكەم،‮ ‬ئێوە بانگەوازێكتان كرد بۆ ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬كۆبانێ چ ئەنجامێك گەیشتە دەستی‮ ‬ئێوە،‮ ‬لەهەمان كاتیشدا شەڕ‮ ‬هەیە،‮ ‬ئەمەش كارەكەی‮ ‬زەحمەت كردووە؟

سەرۆك بارزانی‮: ‬هەندێك‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬خێرخوازیی‮ ‬ئامادەییان نیشانداوە كە بەشداریی‮ ‬ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬ناوچەكان بن،‮ ‬بەڵام دەشزانن هێشتا زووە و هەموو ئەنجامەكان نەگەیشتووەتە دەستمان كە چۆن دەبێت،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬لەدەستمان بێت بۆ ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬ناوچەكان دەیكەین بە تایبەت بۆ كۆبانێ‮.‬

‮❊ ‬كەواتە دەست بە ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬شارەكە كراوە‮!‬

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬تا ئێستا شتێكی‮ ‬ئەو تۆ نەبووە،‮ ‬بەڵێ دەزگای‮ ‬خێرخوازی‮ ‬بارزانی‮ ‬ئامادەیی‮ ‬نیشانداوە بەشداری‮ ‬پرۆسەكە بێت،‮ ‬هەروەها هەندێك‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬دیكەش،‮ ‬بەڵام هێشتا نەتیجەكان بەتەواوی‮ ‬نەگەیشتووەتە دەستمان‮.‬

‮❊ ‬داهاتووی‮ ‬ڕۆژئاوای‮ ‬كوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەدەستمان بێت بۆ رۆژئاوای‮ ‬كوردستان دەیكەین،‮ ‬بەڵام من ترسم لە داهاتووی‮ ‬ڕۆژئاوای‮ ‬كوردستان هەیە،‮ ‬چونكە رەوشی‮ ‬سوریا ئاڵۆزە و هەموو شتێك تێكەڵە‮.‬

‮❊ ‬بۆچوونتان چییە كاتێك جۆن كێری،‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمریكا گوتی‮: ‬دەبێ دانوستان بكەین لەگەڵ بەشار ئەسەد؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬من هیچ چارەسەرێكی‮ ‬سەربازی‮ ‬بۆ رەوشی‮ ‬سوریا نابینم،‮ ‬چارەسەری‮ ‬سیاسیش زەحمەتە،‮ ‬لەراستیدا‮ ‬ڕەوشی‮ ‬سووریا زۆر زەحمەتە هەڵسەنگاندنی‮ ‬بۆ بكەیت‮.‬

‮❊ ‬كەواتە چارەسەری‮ ‬سیاسی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕەوشەكە نابینن‮!‬

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬پێموایە‮ ‬ڕەوشەكە بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت،‮ ‬هیوادارین زوو كۆتایی‮ ‬پێبێت،‮ ‬چونكە بۆ ئێمەش ناخۆشە،‮ ‬چونكە سنوورێكی‮ ‬درێژمان لەگەڵ سووریا هەیە و ژمارەیەكی‮ ‬زۆر برای‮ ‬كوردمان لەوێنە،‮ ‬هەروەها لەرووی‮ ‬ئینسانیشەوە ئەو هەموو مرۆڤە هەموو رۆژ دەكوژرێن شتێكی‮ ‬ناخۆشە،‮ ‬بەڵێ رەوشی‮ ‬سووریا زۆر زەحمەت بووە‮.‬

‮❊ ‬دەڵێن مەترسی‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬شەڕێكی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست دەكرێت،‮ ‬چۆن دەڕواننە ئەو لێكدانەوەیە؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئێمەش لە شەڕی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬دەترسین و هەموو كارێك دەكەین كە ئەو شەڕە‮ ‬ڕوونەدات،‮ ‬ئێمەش هەرچەندی‮ ‬پێمان بكرێت،‮ ‬وەك كورد و كوردستان تێكەڵاوی‮ ‬ئەو شەڕە مەزهەبییە نەبین‮.‬

‮❊ ‬كەواتە بە بۆچوونی‮ ‬ئێوە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ئەو شەڕە‮ ‬ڕوونەدات،‮ ‬چی‮ ‬بكرێت باشە؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬یەكدی‮ ‬قەبوڵكردن‮ ‬ڕێگەیەكی‮ ‬باشە،‮ ‬پەڕێكی‮ ‬نوێ بكرێتەوە و تۆڵە نەكرێتەوە و‮ ‬یەكدی‮ ‬قەبوڵكەن‮.‬

‮❊ ‬لەبارەی‮ ‬ڕێككەوتنی‮ ‬نێوان ئێران و وڵاتانی‮ ‬5‮+‬1‮ ‬بۆچوونتان چییە كە چەند‮ ‬ڕۆژ لەمەوبەر‮ ‬ڕێككەوتنێك لەوبارەوە لە لۆزان كرا،‮ ‬ئێوە بۆچوونتان چییە بۆ داهاتووی‮ ‬ناوچەكە لەو‮ ‬ڕووەوە،‮ ‬هەروەها لەیەك نزیكبوونەوەی‮ ‬ئێران و ئەمریكا؟‮.‬

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئێمە پێمانخۆشە بگەنە‮ ‬ڕێككەوتن بۆ ئەوەی‮ ‬كە ئەو ناكۆكی‮ ‬و ئاڵۆزییەی‮ ‬ناوچەكە نەمێنێت،‮ ‬بێگومان ئەگەر ئێران و وڵاتان بگەنە‮ ‬ڕێككەوتنێك،‮ ‬زۆر هاوكاریی‮ ‬سەقامگیریی‮ ‬ناوچەكە دەكات‮.‬

‮❊ ‬دەڵێن ئێران دەیەوێت كاریگەری‮ ‬لەسەر ناوچەكە دانێت،‮ ‬ئەردۆگان دەڵێت دەبێت ئێران دەسەڵاتی‮ ‬لە‮ ‬یەمەن و عێراق بكێشێتەوە،‮ ‬سەردانی‮ ‬ئێرانیشی‮ ‬كرد،‮ ‬بۆچوونتان چییە؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئێمە پێمان خۆش نییە ناكۆكی‮ ‬لەنێوان وڵاتان هەبێت،‮ ‬بە تایبەت دروسێكانمان،‮ ‬چونكە ئەوە كاریگەریی‮ ‬لەسەر ئێمەش دەبێت،‮ ‬ئەگەر بگەن‮ ‬ڕێككەوتن و لێكتێگەیشتن،‮ ‬ئێمەش پێمان خۆش دەبێت و هیوادارین كێشە نەبێت لەنێوانیاندا،‮ ‬ئێمە هەردەم‮ ‬ڕێككەوتنمان پێ خۆشترە لە شەڕ‮ ‬و ئاڵۆزی‮ ‬لەهەر لایەنێك بێت‮. ‬ناوچەكە كێشەی‮ ‬زۆری‮ ‬تێدایە،‮ ‬بەڵام ئەگەر بە‮ ‬ڕێككەوتن بكرێت ئێمە پێمان خۆشە،‮ ‬بەڵام ئەوەش وا بە سانایی‮ ‬ناكرێت،‮ ‬ڕێككەوتن ئاسان نییە،‮ ‬لە هەمان كاتیش مەرج نییە،‮ ‬ئەگەر شەڕ‮ ‬نەبێت،‮ ‬ڕێككەوتنیش نەبێت‮.‬

‮❊ ‬جارێكی‮ ‬دیكە دەگەڕێمەوە سەر پرۆسەی‮ ‬ئاشتی،‮ ‬دەڵێن حكوومەتی‮ ‬توركیا وەك پێشوو نییە،‮ ‬شاندەكان دێن و دەچن،‮ ‬نامەی‮ ‬ئۆجەلان دێتە لای‮ ‬ئێوە و وەڵامی‮ ‬ئۆجەلان دەدەنەوە،‮ ‬یەكێتی‮ ‬كورد چەند كاریگەری‮ ‬دەبێت لەسەر پرۆسەی‮ ‬ئاشتی؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬شتەكە‮ ‬ڕوون و ئاشكرایە كە حكوومەتی‮ ‬توركیای‮ ‬ئێستا وەك پێشوو نییە،‮ ‬گۆڕانێكی‮ ‬گەورە لە توركیا‮ ‬ڕوویداوە،‮ ‬بە تایبەت كە مەجالێك بۆ كوردانی‮ ‬توركیا هەیە كە من هیوادارم سوود لەو دەرفەتە وەرگرن،‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬و‮ ‬یەكڕیزیی‮ ‬كورد كاریگەریی‮ ‬گەورەی‮ ‬دەبێت لەسەر پرۆسەی‮ ‬ئاشتی،‮ ‬كاریگەریی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬دەبێت لەسەر پرۆسەكە،‮ ‬بەبڕوای‮ ‬من كاریگەریی‮ ‬زۆر ئیجابی‮ ‬دەبێت‮.‬

‮❊ ‬لەبارەی‮ ‬ماوەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان چی‮ ‬دەڵێن،‮ ‬بەتایبەت كاتێك لە‮ ‬ڕاگەیەنراوێكدا گوتتان قەبوڵ ناكەم لەدەرەوەی‮ ‬یاسا ماوەی‮ ‬سەرۆكایەتیم درێژ بكرێتەوە؟

سەرۆك بارزانی‮: ‬ئێستاش دەڵێم مومكین نییە ماوەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬درێژ بكرێتەوە،‮ ‬پابەندی‮ ‬یاساینە و پەرلەمان لەگەڵ حیزبەكان لە دانوستاندایە،‮ ‬هەر‮ ‬ڕێككەوتنێك ئەوان پێی‮ ‬بگەن،‮ ‬ئەوە جێبەجێ دەكرێت،‮ ‬بەڵام شتێك پێچەوانەی‮ ‬یاسا بێت،‮ ‬مومكین نییە قەبوڵی‮ ‬بكەم‮.‬

‮❊ ‬بەڵام‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬ئێوە زۆر گرنگە بۆ هەرێم و بۆ پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و هەروەها كوردستان بەگشتی،‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستیش؟

سەرۆك بارزانی‮: ‬من خۆم پێشمەرگەم و هەر پێشمەرگەش دەبم،‮ ‬ئەوە لای‮ ‬من گرنگە پێشمەرگە بم،‮ ‬كەسیش ناتوانێت پێشمەرگایەتی‮ ‬لە من بستێنێت‮.‬

‮❊ ‬دوا پەیامتان بۆ‮ ‬ڕای‮ ‬گشتیی‮ ‬توركیا و كورد چییە؟

سەرۆك بارزانی‮: ‬هیوای‮ ‬سەركەوتن و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم،‮ ‬هیوام‮ ‬ڕێككەوتنیانە،‮ ‬هیواخوازم پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬سەركەوێت‮.‬

بۆ بینینی دەقی دیداری سەرۆك بارزانی كلیكی ئەم نووسینە بكە






SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 1287