سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریی لە مەراسیمی خاكسپاری تەرمی سەرۆك مام جەلال دەكات


KRP.org | |


06/10/2017
ڕۆژی هەینی 6ـی 10ـی 2017 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازی لە تەرمی سەرۆك مام جەلال تاڵەبانی سەرۆكۆماری پێشووی عێراق كرد كە بە فڕۆكە لە وڵاتی ئەڵمانیاوە گەڕێنرایەوە كوردستان.

لەو مەراسیمەدا كە سەرۆككۆماری عێراق و ژمارەیەكی زۆری بەرپرسانی سیاسی و ئیداریی و حزبی باڵای هەرێمی كوردستان و ژمارەیەكی زۆری جەماوەر و چینوتوێژەكانی خەڵكی كوردستان ئامادەن، سەرۆك بارزانی تاجی گوڵینەی لەسەر تەرمی سەرۆك مام جەلال دانا و بەشداری مەراسیمی بە خاكسپاردنی تەرمی سەرۆك مام جەلال لە گردی داباشانی شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی دەیانهەزار هاووڵاتی بوو.

بۆ بینینی ئەو مەراسیمە ئێرە دابگرە




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 168