سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كەسایەتی كۆمەڵایەتی و ئاكادیمی و سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا و مەخموور كۆبۆوە.


KRP.org | |


21/06/2017
ڕۆژی چوارشەممە 21ـی 6ـی 2017 لە شاری هەولێر بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی شیكردنەوەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و بارودۆخی شاری موسڵ و ڕیفراندۆم و گوزەرانی ئاوارەكان و ئاگاداربوون لە كێشە و گرفتەكانیان لەگەڵ كەسایەتی كۆمەڵایەتی و ئاكادیمی و سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا و مەخموور كۆبۆوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی لە وتەیەكدا ئاماژەی بە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی پارێزگای نەینەوا و تێكشكانی سەربازیی تیرۆریستانی داعش دا و جەختی لەوە كردەوە كە ئەگەر هۆكارەكانی دەركەوتنی داعش چارەسەر نەكرێت هەڕەشەی دەركەوتنەوەی داعش بە شێوازی جۆراوجۆر بەردەوام دەبێت و پێویستە مامەڵە لەگەڵ ئەنجامەكان نەكرێ بەڵكۆ هۆكارەكان چارەسەر بكرێن. سەرۆك بارزانی هێمایشی بەوەدا كە چارەنووسی هەموو لایەكمان هاوبەشە و یارمەتیدانی ئاوارەكانیشی بە ئەركێكی مرۆڤی و برایانە لە قەڵەم دا.

لە بەشێكی تری وتەكانیدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر بڕیاری ڕیفراندۆمی گەلی كوردستان كە لەسەر بنەمای ئەزموونێكی تاڵ لەگەڵ دەوڵەتی عێراق دراوە و بە دوورودرێژی باسی ئەو نەهامەتی و كارەساتانەی كرد كە لە سەدەی ڕابردوو لە لایەن حكوومەتەكانی عێراق بەسەر گەلی كوردستاندا هاتووە و مەرجی شەراكەت لەگەڵ گەلی كورد لە لایەن حكوومەتەكانی عێراق پێشێل كراوە. سەرۆك بارزانی لە درێژەی قسەكانیدا باسی لە قۆناغی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس كرد و باسی لە بەشداریی كارای كوردستان كرد لە دووبارە بنیاتنانەوەی دەوڵەتی عێراق و نووسینەوەی دەستوور بەڵام بە شێوەیەكی نا یاسایی و نادەستووری وەك سزادانی هەرێم نانی خەڵكی كوردستان بڕدرا و هەر لەوە ڕۆژەی بڕیاریان لە بڕینی قووتی خەڵكی كوردستان دا هەر ئەوانەیش بڕیاریان لە دابەشكردنی عێراق دا. سەرۆك بارزانی مانەوەی بارودۆخی عێراقی بەمشێوەیە بە هەڕەشە و مەترسی زانی و ئەوەیشی خستەڕوو كە ناكرێ لە عێراقێكی یەكگرتوودا بمێنینەوە و شەڕ بكەین و كێشەكان قووڵتر ببنەوە و دوای ڕیفراندۆمیش كوردستان دەكەوێتە گفتگۆ و لێكتێگەییشتن لەگەڵ بەغدا بۆ گەییشتن بە چارەسەری گونجاو و ئاشتیانە و بەغدا و هەولێریش قووڵایی ستراتیژیی یەكتر دەمێننەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا نوێنەرانی كەسایەتی كۆمەڵایەتی و ئاكادیمی و سەرۆك هۆزەكانی پارێزگای نەینەوا و مەخموور پرسیار و تێبینی و نیگەرانییەكانیان لەبارەی بارودۆخی ئاوارەكان و ئاییندەی ناوچەكانیان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو و سەرۆك بارزانیش وەڵامی تێبینی و پرسیارەكانی دایەوە و ئامادەبوانی لەوە دڵنیا كردەوە كە فەرهەنگی گەلی كوردستان فەرهەنگی پاراستنی كەرامەتی مرۆڤ و دژی جیاكارییە لەنێوان پێكهاتەكان، ئەوەیشی دووپاتكردەوە كە ئەوەی لەگەڵ داعش بێت چارەنووسی داعشی دەبێت و ئەوەی پەیوەندی بە داعش نەبووبێت كەرامەتی پارێزراوە و برای ئێمەیە. سەرۆك بارزانی داوایشی لە كەسایەتی كۆمەڵایەتی و ئاكادیمی و سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا و مەخموور كرد كە بە ئازادییەكی تەواو لە ڕیفراندۆمدا بەشدار بن و خەڵكی ناوچەكە چ بڕیارێك لە چارەنووسی خۆی دەدات ئەو بڕیارە جێبەجێ دەكرێ و هیچ سیغەیەك بەسەریاندا ناسەپێندرێت.

بۆ بینینی وتاری سەرۆك بارزانی ئێرە دابگرە






SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 428  


iraq kurdistan
​بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە شاری سلێمانی کەرنەڤاڵێکی گەورەی پشتگیریی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
​بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، لە سۆران کەرنەڤاڵی پشتگیریی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
سوپاسنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆک بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا کۆبۆوە
بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە دهۆک کەرنەڤاڵی پشتگیریی لە سەربەخۆیی بەڕێوە چوو
پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گردبوونەوەی پشتگیریی ڕەوەندی كوردستانی لە ڕیفراندۆم لە وڵاتی سوید
سەرۆک بارزانی بەشداریی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری ئامێدی بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد
سەرۆک بارزانی بەشداریی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری زاخۆ بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد
بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە ئاکرێ ئاهەنگێکی جەماوەری بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی کەرکووک کۆبۆوە