كورد پێویستی بە هاوكاری ویلایەتە یەكگرتووەكان هەیە، بۆ رێگە گرتن لە دەوڵەتی ئیسلامی


KRP.org | |


13/08/2014
مه‌سعود بارزانی له‌ وتارێكیدا كه‌ له‌ واشنتۆن پۆست بڵاوبووه‌ته‌وه‌ داوا له‌ ئه‌مریكا ده‌كات بۆ زیاتر پشتیوانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ پاراستنی ناوچه‌كه‌ و ده‌ڵێت ئێمه‌ سنوورێكی دوور و درێژی هاوبەشمان لەگەڵ داعش هەیە، بۆیە پێویستیمان بە هاوكاری زیاتر دەبێت، ئومێد دەكەین هێرشە ئاسمانییەكانی هەینی ڕابردوو تەنیا سەرەتایەك بن.
ده‌قی وتاره‌كه‌ له‌ واشنتۆن پۆست:

ئێمە هاوپەیمانی ئەمەریكاین لە ناوچەكەدا، ئێمە تاكە هێزی ناوچەكەین كە پاسەوانی گیانی هەزاران كەسمان بەرانبەر تیرۆریستەكان كردووە، بەڵام ناتوانین هەتا سەر ئەمە بەتەنیا بكەین. راستە پێشینەی ئەو قەیرانە، سیاسییە، ئەمە هاوشێوه‌ی نازییه‌كانه‌، بەڵام تیرۆرسیتەكان هەنووكە بەكردەوە بوونەتە هێزیكی سەربازی، بۆیە ئەمە هەر تەنیا وەكوو قەیرانێكی سیاسیی دەرناكەوێت، بەڵكوو قەیرانێكی ئەمنیشە، بۆیە پێوسیتە جیهان بجوڵێن بۆ ئەوەی پێش لە كۆمەڵكوژی و كوشتنی هاووڵاتیان بگرن.

ئێمە پێشمەرگەمان هەیە لە هێزێكی هاوچەرخە و بە درێژایی بەرەیەكی پان و پۆڕ دەجەنگێت، ئێمە لە ساڵی هەزار و نۆسەد و نەوەد و یەك و دوو هەزار و سێ دژی سەدام حوسێن لەگەڵ ئەمەریكا هاوكار بووین. ئێمە جارێكی دیكە هەمان شت دەكەینەوە، ئێمە سنوورێكی دوور و درێژی هاوبەشمان لەگەڵ داعش هەیە، بۆیە پێویستیمان بە هاوكاری زیاتر دەبێت، ئومێد دەكەین هێرشە ئاسمانییەكانی هەینی ڕابردوو تەنیا سەرەتایەك بن، تیرۆریستەكان دەستیان بە چەكێكی زۆری ئەمەریكی گەیشتووە دوای داڕمانی سوپای عێراق، ئەوانە به‌ هۆی وەرگرتنی باج و دەستبەسەرداگرتنی نەوت، بەهێزتر دەركەوتوون، بۆیە بەزاندنیان ئێستە كارێكی سەختە.

ئێمە سوپاسی ئەندامانی كۆنگرێس و كۆشكی سپی دەكەین بەرانبەر ئەو هاوكارییانەی لەڕابردوو پێشەكشیان كردین، بەڵام ئێستە وەزعەكە وا دەخوازێت كە جارێكی دیكە داوای هاوكاری لە دۆستەكانمان بكەینەوە.

لە دێر زەمانەوە لە عێراق ئاین و تایفەی جودا دەژین، بەڵام ئێستە یەكەمجارە لە مێژووی عێراق و موسڵ مەسیحییەكان بەتەواوەتی ئەم ناوچەیە چۆل بكەن، هەزاران كەس جگە لە كەمایەتییەكانی دیكەی وەكوو مەسیحی وئێزیدی ڕووبەڕووی ترس وتۆقاندن بوونەتەوە، تا ئاستی لەناوبردنی بە كۆمەل.

پێشمەرگە ڕووبەڕووی دوژمنێك بووه‌تەوە كە خاوەنی چەكی ئەمریكین، بۆیە زۆر پێویستە ڕاستەوخۆ هاوكاری سەربازی بكرێین لە لایەن ئەمریكا و دۆستەكانمان، تیرۆرسیتەكان هەنووكە ئازادن و دەتوانن رۆژانە زیانی گیانی دروست بكەن و قەیرانی پتر و كێشەی مرۆیانیانە دروست بكەن و كاولكاری و ترس بخولقێنن.

نووسینی مەسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان





SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 2993