سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سودان لە عێراق کرد


KRP.org | |


12/10/2017
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی١٠ـی٢٠١٧، لە سەلاحەدین، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەڕیز یاسین عەوەز ئیسماعیل باڵیۆزی وڵاتی سودان له عێراق کرد.

لە دیدارێكدا باڵیۆزی سودان سڵاو و ڕێزی سەرۆک و گەلی سودانی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و ڕایگەیاند کە ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی سودان لە هەولێر کۆتایی هاتووە و ئێستا وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق دەستبەکار بووە و بەمزووانە کونسوڵی نوێی سودان لە هەولێر لەلایەن وڵاتەکەیەوە دەستنیشان دەکرێت.

باڵیۆزی سودان سوپاسگوزاریی خۆی و وڵاتەکەی پێشکەش بە سەرۆک بارزانی و گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند کە تێگەیشتنی بۆ دۆخی ئێستا هەیە و ڕاستییەکانیش دەگەیەنێتە سەرووی خۆی لە وڵاتەکەی.

لە بەرانبەردا سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنانیان، هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕیز یاسین عەوەز خواست لە ئەرکی نوێیدا و خۆشحاڵی خۆی بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا پێشان دا و ئەزموونی سودانی بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی وڵات بەرز نرخاند.

هەر لەم دیدارەدا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی کوردستان و عێراق و ناوچەكە و دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكان، گفتوگۆ کرا.




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 260