پەیامی هاوخەمیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر دکتۆر خالید سەعید تۆفیق


KRP.org | |


07/01/2017
خانەوادەی بەڕێزی دکتۆر خالید سەعید

هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و مامۆستای زانکۆ، پڕۆفیسۆر دکتۆر خالید سەعید تۆفیق خەمباری کردم. دکتۆر خالید لەو مامۆستا بەڕێزانە بوو کە لە دوای ڕاپەڕین نەیانهێشت پرۆسەی خوێندی باڵا لە کوردستان بوەستێت و ڕۆڵێکی دڵسۆزانەی گێڕا و تا دوایین ساتەکانی تەمەنی خزمەتی زانست و گەل و وڵاتەکەی کرد و کۆچی دوایی کەلێنێکی گەورەیە. هیوادارم مامۆستایانی هاوکاری ئەو قوتابییانەی لە کۆلێژى یاسا و زانستە سیاسییەکان لەسەر دەستی دکتۆر خالید پێگەیشتوون درێژە بە کاروانی دڵسۆزانە و نیشتیمانپەروەرانەی دکتۆر خالید بدەن.

لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و سەرجەم مامۆستا و قوتابییەکانی زانکۆی سەلاحەدین و سەرجەم زانکۆکانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لەخوای گەورە داواکارم گیانی دکتۆر خالید بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و ئارامی و ئۆقرەییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی

٧ـی١ـی٢٠١٧




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 270