سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەڕازیل لە عێراق دەكات


KRP.org | |


08/08/2017
ڕۆژی سێشەممە 8ـی 8ـی 2017 لە سەلاحەددین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە میگێل جۆنیۆر مەگالهایس باڵیۆزی بەڕازیل لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی بەڕازیل لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی کوردستان و دیداری سەرۆک بارزانی دەربڕی و سەرسامیی خۆی بە ئاسایش و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان نیشان دا و ڕایگەیاند: بەناوی خۆم و حکوومەتەی وڵاتەکەمەوە سەرسامیی خۆمان بەو ئاستە بەرزەی پێکەوەژیان و ئاشتی و هاوکارییەی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان دەردەبڕم و سوپاسی حیکمەت و سەرکردایەتیی لێهاتوانەی جەنابتان دەکەین.

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا، باڵیۆزی بەڕازیل ڕایگەیاند کە ئەگەرچی لەڕووی جیوگرافییەوە بەڕازیل زۆر لە کوردستان دوورە، بەڵام لە زۆر بەهای بەرزدا هاوبەشین، وەک فرەیی پێکهاتەکانی گەل و ڕێزگرتن لەو فرەییە و ئیرادەمان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی.

باڵیۆزی بەڕازیل ئامادەیی وڵاتەکەشی پێشان دا کە پەیوەندەییەکانی لەگەڵ کوردستان لە هەموو ئاستەکاندا بەرەو پێش ببات و هەر هاوکارییەکیش بۆ گەلی کوردستان پێویست بێت درێخی ناکەن.

لە بەرانبەردا سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی باڵیۆزی بەڕازیل، ئاماژەی بە فەرهەنگی پێکەوەژیان و فرەیی گەلی کوردستان دا و ڕایگەیاند کە ئەوە بەهایەکی بەرز و فەرهەنگی گەلی ئێمەیە و شانازیی پێوە دەکەین. سەرۆک بارزانی ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتی بەڕازیل خستەڕوو.

لە بەشێكی دیکەی دیدارەکەدا باسی بڕیاری گەلی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠١٧ کرا و سەرۆک بارزانی هەوڵەکانی گەلی کوردستان بۆ بونیادنانی عێراقێکی دیموکرات و پێشکەوتوو خستەڕوو و ئەوەشی ڕوون کردەوە کە دوای ئەوەی هیچ ئومێدێک نەما کە بتوانین هاوبەشییەکی ڕاستەقینە بونیاد بنێین و بەهۆی زاڵبوونی فەرهەنگی خۆسەپاندن و ئینکار، گەلی ئێمە وەک هاوبەشی ڕاستەقینە قبووڵ نەکرا، گەلەکەمان بڕیاری داوە لە ڕیفراندۆمدا بڕیار لەبارەی چارەنووسی خۆی بدات و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ بەغدا لەسەر هەموو بابەتەکان گفتوگۆ دەکەین و دمانەوێ وەک دوو دراوسێی باش هەموو بابەتەکانمان بە دیالۆگ چارەسەر بکەین.

لەکۆتایی دیدارەکەدا باڵیۆزی بەڕازیل هیوای بەختەوەری و خۆشگوزەرانیی بۆ گەلی کوردستان خواست.




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 157  


iraq kurdistan
سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌ باره‌ى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ريفراندۆمه‌وه‌ په‌يامێكى ئاراسته‌ كرد
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، گەورەترین کەرنەڤاڵ بۆ پشتگیریی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوەچوو
​بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە شاری سلێمانی کەرنەڤاڵێکی گەورەی پشتگیریی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
​بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، لە سۆران کەرنەڤاڵی پشتگیریی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
سوپاسنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆک بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا کۆبۆوە
بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە دهۆک کەرنەڤاڵی پشتگیریی لە سەربەخۆیی بەڕێوە چوو
پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گردبوونەوەی پشتگیریی ڕەوەندی كوردستانی لە ڕیفراندۆم لە وڵاتی سوید
سەرۆک بارزانی بەشداریی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری ئامێدی بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد
سەرۆک بارزانی بەشداریی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری زاخۆ بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد