سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵبژێردرا


KRP.org | |


28/05/2019
پەرلەمانی كوردستان بەڕێز (نێچیرڤان بارزانی) بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵبژارد.

بەپێی یاسای ژمارە (1) ی ساڵی 2019 ، و لە چوارچێوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم ژمارە (1) ی ساڵی 2005، رۆژی سێشەممە 28/5/2019 پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنی ژمارە (6) ئاسایی خولی بەهارە لە ساڵی یەكەمی خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، بەڕێز (نێچیرڤان ئیدریس موستەفا بارزانی) بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵبژارد.





SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 222