سەرۆكی هەرێمی‮ ‬كوردستان ‬جەژنی‮ ‬جەمایێ لە سەرجەم ئێزدیانی‮ ‬كوردستان و جیهان پیرۆز دەكات‬‬‬‬


KRP.org | |


12/10/2017
بەناوی‮ ‬خوای‮ ‬مەزن و دلۆڤان ‬‬

بە بۆنەی‮ ‬جەژنی‮ ‬جەمایێ،‮ ‬پیرۆزبایی‮ ‬گەرمم ئاراستەی‮ ‬سەرجەم ئێزدیانی‮ ‬كوردستان و جیهان دەكەم. ‬‬‬‬‬‬‬‬

كوردی‮ ‬ئێزدی‮ هەمیشە شانازی‮ ‬بە كلتوور و هەڵوێستی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬و كوردستانییەوە دەکەن و لەو پێناوەدا خەباتیان کردووە و قوربانییان داوە و لە ڕیفراندۆمی 52 ـی ئەیلوولیشدا جارێکی تر ئەوەتان بۆ هەموو لایەک سەلماندەوە کە هیچ هێزێک ناتوانێت ئێوە لە گەلی کوردستان داببڕێت و بۆ ئەو هەڵوێستە نیشتیمانییەتان دەستخۆشیتان لێ دەکەم.‬‬‬‬‬

هیوادارم جەژنی جەمایێ و هەموو بۆنە ئاینییەکانتان بە خۆشی بۆ بگەڕێنەوە و بە گوڕ و تینێكی زیاتر، خزمەتی گەل و وڵات و ئایینەكەتان بكەن.

مه‌سعود بارزانی‮ ‬ ‬
١٢ـی١٠ـی٢٠١٧




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 405